توماج ساڵحی و سامان یاسین کێن و بۆچی سزادران

نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی

توماج ساڵحی، ئاسنگەر لە شاری ئەسفەهانی نێوەندی ئێران، بۆتە ڕووخساری ڕاپەڕینی ئێران، ڕاپەرێک کە نووسینانی دژایەتی سەرکوت و نادادی و هەژاری دەکەن.

لە سزای سێدارەدان، ناڕەزایەتی نەترسی ئەو هونەرمەندە گەنجە لە درێژەی جەنجاڵی سێدارەدانانی ئێران پاش بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە ٢٠٢٢، کە بەهۆی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی لە دەستبەسەری پۆلیسی ڕەوشت بەبیانووی بێسەرپۆشی، سزای سێدارەدانی بەسەر سەپێنرا.

یەکێک لە گۆرانی ڕامیاری نێودارانی ساڵحی، “کونی مشکێک بکڕە” لە ٢٠٢١، زۆر پێش مردنی ئەو ژنە گەنجە کوردە، باس لە گەندەڵی دەسەڵاتدارانی ئێران و بێسزای کارەکانیان دەکات. ئەو گۆرانیەی گوت؛ “تۆ بکوژی ئەگەر پەردەپۆشی کوشتن بکەیت. بۆ پەردەپۆشی کوشتن دەبێت هەنگاو بە خوێنەوە بنێیت”، قسەکانی هێندەی دیکە دەرکەوتن کە هێزەکانی دەوڵەت پاش ڕاپەڕینی مانگی ٩ی ٢٠٢٢ زیاتر لە ٥٠٠ ئێرانییان کوشت.

بەگوێرەی شرۆڤەکارانی ڕامیاری وەک مەجید محەمەدی، گۆرانیەکانی توماج نوێنەرێتی “هەستی نەوەیەک لە گەنجانی ئێرانی دەکەن بە پەرۆش و بەردەوامی بۆ ڕووخانی ڕژێم دەگەڕێن”، ئەو هەستانەی کە ڕژێم دەهەژێنن لە کاتێکدا کە ڕووبەڕووی توندترین دژایەتی دەبێت پاش دامەزرانی کۆماری ئیسلامی لە ١٩٧٩.

بۆ یەکەمجار لە مانگی ٩ی ٢٠٢١ دەستبەسەرکرا کاتێک ١٢ پاسەوانی وەزارەتی ئیتلاعات هێرشیان کردە ماڵەکەی لە شاری ئەسفەهان. هەزاران کەسی ئێرانی لە دیجیتاڵ میدیا سەرکۆنەی دەستبەسەری ناوبراویان کرد و ڕێکخراوی لێبوردنی جیهانی ڕاگەیەندراوی لە ١٧ی مانگی ٩ بڵاوکردەوە، داوای ئازادی ناوبراوی کرد و لە کۆتایی ئەو مانگەدا توماج ساڵحی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

لە سەردەمی لوتکەی ناڕەزایەتی ژن ژیان ئازادی لە ٣٠ی مانگی ١٠ی ٢٠٢٢، وەزارەتی ئیتلاعات لە ئەسفەهان بە توندوتیژی جارێکی دیکە بەهۆی چالاکییە هونەریەکانی ناوبراو بۆ بزووتنەوەی دژە حکومەت دەستبەسەرکرا. لە کاتی دەستبەسەریدا، بە توندی ئەشکەنجە دراوە و ناچار بووە “دانپێدانان”ی تەلەفزیۆنی بکات.

پاش دادگەی باڵای ئێران بە کاریگەرانە ئەگەری سزای سێدارەدانی ڕەتکردەوە، توماج لە مانگی ٧ی ٢٠٢٣، ٧٥ مانگ زیندانی کرا. پاش زیاتر لە مانگێک دەستبەسەری، لە مانگی ١١ی ٢٠٢٣ بە بارمتە ئازادکرا. چەند ڕۆژ پاش ئازادی، بەبێ ترس وەڵامی ڤیدیۆیی بڵاوکرد کە وردەکاری ئەو ئەشکەنجە و خراپ مامەڵەیەی لەلایەن ئیتلاعاتی ڕژێم کرابوو. نزیکەی پاشتر دووبارە دەستبەسەرکرا.

لە ٢٤ی ٤ی ٢٠٢٤ دادگەی شۆڕشی ئێران بە تۆمەتی پێوەند بە ناڕەزایەتی گشتی ٢٠٢٢، سزای سێدارەدانی بەسەر توماج ساڵحی تەمەن ٣٣ ساڵ سەپاند، ئەو تۆمەتانەی کە پارێزەری ناوبراو بانگەشەی کردبوو کە پێشتر بێتاوان بووە.

ساڵحی لەلایەن میدیای ڕۆژاڤا بە “ئازاترین ڕاپەری جیهان” ناوزەد کراوە، ماوەی ٢٠ ڕۆژەی بانگەوازی هەیە. پارێزەرەکەی ”ئەمیر ڕەئیسیان” ڕایگەیاند کە ئاڵنگاری ئەو بڕیارە دەکەن.

ڕەئیسیان لە ٢٤ی ٤ی ٢٠٢٤ لە هەڤپەیڤین لەگەڵ “ڕۆیداد 24” ڕاگەیاند، “لەگەڵ توماج قسەم کرد، ئەو هیوادارە گۆڕانکاریانی سزاکەی لە پرۆسەی یاسایی ببینێت”، توماج گوتی “نیگەران نییە”.

دۆسیەی توماج ساڵحی دڵی سیاسەتمەدارانەی لە جیهان گرت لە نێوان زیادبوونی ژمارەی سێدارەدان لە ئێران هاتوونە دەرەوە بۆ شەرمەزاری سزای سێدارەدان، کە تەنیا لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٨٠٠ کەس سێدارەدران.

وەک کاردانەوە بۆ سزای ناوبراو لە ٢٤ی ٤ی ٢٠٢٤، ”ڤێدانت پاتەل” جێگری گوتەبێژی وەزارەتی ئەمریکا لە کاردانەوە بە سزای ناوبراو گوتی؛ ئەمە تەنیا نموونەی دیکەی پێشێلکاری ترسناک و بەربڵاوانی ڕژێمی ئێرانە بۆ مافەکانی مرۆڤ. ئێمە جارێکی دیکە سوود لە سزای سێدارەدان لەلایەن ڕژێمی ئێران وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتی مافی مرۆڤ و ئازادی بنەڕەتی خەڵک شەرمەزار دەکەین”.

ئەبرام پالی، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران لە ئێکس نووسی؛ ئێمە بە توندی سەرکۆنەی سزای سێدارەدانی توماج ساڵحی و سزای ٥ ساڵ بۆ ڕاپەری کورد و ئێرانی سامان یاسین دەکەین. داوای ئازادی خێرای ناوبراوان دەکەین”.

ئەو بەرپرسە ئەمریکیە گوتی؛ ئەمانە دوایین نموونەی دەستدرێژی دڕندانەی ڕژێمە لە هاووڵاتیانی خۆی، بێ بایەخی مافەکانی مرۆڤ و ترس لە گۆڕانی دیموکراسی کە گەلی ئێران بۆی دەگەڕێن.

ماکس لاکس، پەرلەمانتاری ئەڵمانی، داکۆکیکەری سزادانی سپای پاسدارانی ئێران لە یەکێتی ئەوروپا، گوتی سێدارەدانی توماج دەبێتە “ڕاگەیاندنی شەڕ لەسەر دەنگی پێشکەوتنخوازی گەنجان لە ئێران”، ناوبراو لە ئێکس نووسی”سزای سێدارەدان دژی توماج سووکایەتی مەلاکانە بە خەڵکی ئێران”.

سیناتۆری فەرەنسی ”ناتالی گۆلێت” لە ئێکس بە فەرەنسی نووسی؛ “توماج ساڵحی سزای سێدارەدانی سەپێنراوە، دەبێت خۆپیشاندان بکەین کە ژیانی ڕزگار بکەین”.

”چ جۆرە حکومەتێک منداڵەکانی خۆی دەکوژێت؟” بە فارسی تویتی کرد.

گۆهار ئەشقی کە کوڕەکەی ”سەتار بێهەشتی”، بلۆگەرە لە ٢٠١٢ بە ئەشکەنجە لە گرتوخانە کوژرا، گۆهار ئەشقی بە “توماج کوڕی ئێرانیان” ناوی برد و ئەو “سزا دڕندانەیە”ی بەسەریدا شەرمەزار کرد.

حامید ئیسماعیلیۆن، چالاکوانی ئۆپۆزسیۆن لە کەنەدا ڕایگەیاند، لە کۆتایی هەفتەدا دەچنە سەر شەقامەکان بۆ پشتیوانی توماج ساڵحی.

جەماوەرێکی زۆر لە شارانی ئەوروپا وەک فرانکفۆرت و میلانۆ، ڕۆژانی ٢٤ و ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ کۆبوونەوە و داوایان لە حکومەتەکانیان کرد لەسێدارەدان ڕابگرن.

تۆڕی دیجیتاڵ میدیا وەکو ئێکس، بە هەشتاگی ”ئازادی توماج” ترێندیان کرد و داوای ئازادی ناوبراو دەکەن. ڤیدیۆیانی بڵاوکراوەی ئینتەرنێت وێنەی ناوبراو لە دیوار و ڕێگەی سەرەکی ناوخۆی ئێران نیشان دەدەن.

بە پێی کۆتا ڕاگەیاندنی ”مستەفا نیلی و ئەمیر ڕەیسیان” ٢ پارێزەری دۆسیەی توماج ساڵحی، سزای لەسێدارەدانی توماج ساڵحی پێشێل کرا و بەپێی سزای تانەدانی لقی ٣٩ی دادگای باڵای ئێران، دۆسیەکە ڕەوانەی هەمان لق دەکرێت بۆ تاوتوێکردن.

پێشینەی سامان یاسین

سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین کە خەڵکی کرماشانی ڕۆژئاوای ئێرانە، پاش٣٠ی ٩ی ٢٠٢٢ لە کاتی ڕاپەڕینی دژە حکومەتی ژن، ژیان، ئازادی لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لێیدرا.

دوای دەستبەسەرکردنی، سەرەتا سامان گوازرایەوە بۆ بڕیارگەی ئاسایشی داواکاری گشتی لە زیندانی ئەڤین و دواتر گوازرایەوە بۆ زیندانەکانی ناوەندی گەورەی تاران و ئەڤین.

لە ٢٩ی ١٠ی ٢٠٢٢، ئاژانسەکانی هەواڵی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویانکردەوە کە دانیشتنی دادگا بۆ چەندین خۆپیشاندەری دەستگیرکراو لەنێویاندا سامان یاسین بەڕێوەچوو.

لە ٢٩ی ١٠ی ٢٠٢٢، ڤیدیۆیەکی ”دانپێدانان”ی زۆرەملێی ئەو گۆرانیبێژە لەلایەن میدیای دەوڵەتی بڵاوکرایەوە.

میدیاکانی دەوڵەتی ڕایانگەیاند کە هونەرمەندی کورد بە تۆمەتی ”دوژمنایەتی دژی خودا” ”دژایەتی”، کە سزای لەسێدارەدان لە ئێران هەیە و ”کۆبوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی دژایەتی ئاسایشی وڵات” تۆمەتبار کراوە.

بڕیاری سزای لەسێدارەدانی سامان لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئاموزاد دەرچوو.

لە کۆتایی مانگی ١٢ی ٢٠٢٢، دادگای باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی سامان بەهۆی ”نەبوونی لێکۆڵینەوە” هەڵوەشاندەوە و ڕەوانەی هەمان دادگا کرد بۆ لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنەوە.

بەڵگەنامەیەک لە زیندان بۆ سامان نێردراوە تێدا هاتووە کە ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی کراوە بریتین لە ”کۆبوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی تاوان دژی ئاسایشی وڵات و تێکدانی یاسا و ئاشتی گشتی”.

لەدوای دەستبەسەرکردنی سامان چەندین جار لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و تووشی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بووە، لەوانە زیندانیکردنی تاکەکەسی، ڕاگرتنی لە ژوورێکدا کە بە ”ژووری داخراو” ناسراوە، لێدانی توند، لێدانی قەڵەم لە کونە لوتی چەپی، فڕێدانی بۆ خوارەوە لە پلیکانان و ناچاربوون بە ”دانپێدانان” لە ژێر ناچاریدا.

هەروەها چەندین جار مانی لە خواردن گرتووە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بارودۆخی سەختی لە زیندان و دۆخی نادڵنیایی لە دۆسیەکەی.

سامان لە ٢٠ی ١٢ی ٢٠٢٢ بە هۆی سەختی دۆخی دەستبەسەری لە هۆڵی ٣١ی بەندی ١٠ی گرتوخانەی ڕەجایی شەهر بە قووتدانی حەب هەوڵی خۆکوشتنیدا. لە نەخۆشخانەی زیندان چارەسەری سەرەتایی وەرگرت و دواتر گوازرایەوە بۆ بەشی زیندانیانی سیاسی.

چەندین دانیشتنی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە دۆسیەی سامان بە هۆکاری جیاواز هەڵوەشاوەتەوە. لەم دواییانەدا، لە ٧ی ٢ی ٢٠٢٤، دانیشتنی دادگای ناوبراو لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵاواتی، بەهۆی ئامادەنەبوونی پارێزەری ناوبراو هەڵوەشایەوە.

دوای دووبارەبوونەوەی هەڵوەشاندنەوەکان، سامان بە تووڕەییەوە سەری خۆی بە دیواردا لێدا وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بە دوایین هەڵوەشاندنەوە و برینداربوونی سەختی لێکەوتەوە.

زیندانیکردن

دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە تاران، دوای ساڵێک و ٧ مانگ دەستبەسەری، سزای ٥ ساڵ زیندانی دەربەدەری لە شاری ”بابەک” سەربە پارێزگای کرمان، سامان یاسین، ڕاپەری کوردی خەڵکی پارێزگای کرماشانی سەپاند.

لە سەرەتا سزای لەسێدارەدان بۆ ”دوژمنایەتی دژی خودا” ‘دژایەتی’ سەپێندرا، سزای سامان لەلایەن دادگای باڵا بە پاساوی کەموکوڕی لە لێکۆڵینەوەکاندا هەڵوەشایەوە، ئەمەش بووە هۆی دووبارە دادگاییکردنەوە لە دادگای دەرکردندا.

دادگاییکردنی سامان کە لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار دواکەوتووە، لە ١٧ی ٤ی ٢٠٢٤ بە بڕیاری سەرۆکایەتی دادوەر ئاموزادە لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە تاران بانگهێشت کرا.

لە ٢١ی ٤ی ٢٠٢٤ پارێزەرەکەی بە فەرمی لە سزای ٥ ساڵ دەربەدەری ئاگادارکرایەوە بە تۆمەتی ”کۆبوونەوە و هاوکاری بە مەبەستی تاوان دژی ئاسایشی نیشتمانی”.

پارێزەری یاسایی سامان بەنیازە کێبڕکێ لەسەر بڕیارەکە بکات، بە گرنگیدانی بابەتی بۆ تۆمەتبارکردن.

بەدرێژایی دەستبەسەرکردنی، سامان مافی مۆڵەتی کاتی نەبووە و ٢ جار گوازرایەوە بۆ نێوەندی چاودێری دەروونی.

سامان لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان لە کاتی لێپرسینەوەدا تووشی پچڕانی لوتی بووە، لە مانگی ٤ی ٢٠٢٤ بەهۆی نەشتەرگەری لووت لە دەرەوەی زیندان خەوێندراوە.

سەرچاوەیەی ئاگاداری نزیک له بنەماڵەی سامان سەیدی ناسراو بە ”سامان یاسین” گوتی؛ سامان یاسین کێشەی جەستەیی و دەروونی هەیە، ڕۆژانه بۆ زیندانی قەزڵحەسار له شاری کەرەج دەگوازرێت. بەڵام بەهۆی نەبوونی خزمەتی پزیشکی دروست لەم نەخۆشخانەیە، هێشتا دۆخی خراپە. سەرەڕای پێویستی چاودێری پزیشکی، بەڵام بێبەش بووە لە ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان. هەروەها تا ئێستا بڕوانامەی لێبوردەیی سامان یاسین بۆ زیندانیکردن کە لەلایەن دادگای باڵا پەسەندکرابوو، بۆ لق نەنێردرا. لە مانگی ٥ی ئەمساڵدا، ڕامین سەفارنیا، یەکێک لە پارێزەرانی ئەم گۆرانیبێژە ڕاپەرە، لەبارەی دوایین دۆخی دۆسیەی سامان گوتی؛ ”ڕێگەم پێنادرێت دۆسیەی سامان لە لقی ٢٨ و ١٥ی دادگای شۆڕشدا بەدواداچوون بکەم، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی نەخۆشخانەی ڕازی تاران کە ڕەوانەی زیندانی قزلحەسار کراوە، نەخۆشیەکانی سامان دیارە. هەروەها پزیشکی زیندانەکە بە سامانی گوت کە بەم ڕاپۆرتە، تۆ تووشی زیندانیکردن دەبیت”.

رومان میرەکی

Next Post

پیرانشار؛ دەستبەسەرداگرتن و فرۆشتنی ئەسپی کاسبکاران و کۆڵبەران

ج آوریل 26 , 2024
هێزەکانی ڕژیم، دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەسپەکان و ئاژەڵی بارکێشی کاسبکاران و کۆڵبەران، دەستیان بە فرۆشتنیان کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڤیدیۆیەک لە شاری پیرانشار بڵاوکراوەتەوە کە هێزەکانی ڕژیم ، دوای دەستبەسەرداگرتنی دەیان ئەسپ و ئاژەڵی بارکێشی کاسبکاران و کۆڵبەران، دەستیان بە فرۆشتنیان لەڕێی موزایەدەوە کردەوە.ئەمە لەکاتێکدایە ئەم ئاژەڵانە تەنیا سەرمایەی ئەم کاسبکاران […]

You May Like