ئەیوب داربرزین، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە یەکی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەیوب داربرزین، هاووڵاتی تەمەن ٣٥ ساڵ و ڕاهێنەری لەشجوانی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەیوب داربرزین، چەند کاتژمێر پاش بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە ئینستاگرام لەبارەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل بە تەلەفۆن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپا بانگهێشتکرا و دەستبەسەرکراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.