مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی پەروین ئەدوایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

“پەروین ئەدوایی”، چالاکی مەدەنیی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە حەوتی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پەروین ئەدوایی، لە چالاکانی مەدەنیی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مەریوانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. پەروین ئەدوایی، لە ساڵانی ڕابردوودا لە بواری مافی ژنان و منداڵان چالاک بووە و پێشتر لە ١٣٩٨دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەم چالاکە لە دەستبەسەری یەکەمدا بە سزای دەرکراو لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوانەوە بە تۆمەتی (دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان)، تۆمەتبارکراو و بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرا.
ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان بۆ ساڵێک کەمکرایەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ مورتەزا سەیدی لە زیندانی ئێڤین مەرەخەسی پێدرا

ی ژانویه 26 , 2025
مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامێران و دانیشتووی شاری تاران لە زیندانی ئێڤین مەرەخەسی پێدرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە شەشی ڕێبەندانی ١٤٠٣ مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامێران و دانیشتووی شاری تاران مەرەخەسی پێدرا. مورتەزا سەیدی، لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری لە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ لەلایەن هێزە […]

You May Like