سنە؛ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی لەیلا پاشایی و باران ساعدی

دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی لەیلا پاشایی و باران ساعدی، چالاکانیی مافی ژنانی شاری سنە لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی لەیلا پاشایی و باران ساعدی، لە چالاکانیی مافی ژنان، لە لقی دووی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر مێهران ڕەمەزانی بەڕێوەچوو. لەم دانیشتنەدا لەیلا پاشایی و باران ساعدی، بە تۆمەتەکانی وەکو “بانگەشە دژی ڕژیم، ڕێکخستنی کۆمەڵەی نایاسایی و گردبوونەوە و پشتیوانی دژی ئاسایشی نەتەوەیی” بەرگرییان لە خۆیان کردووە. هەروەها دادوەر دۆسیەی بارمتەی ئەوانی لە ١٠٠ ملیۆن بۆ ٦٠٠ ملیۆن تمەن زیاتر کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پێشتر تاوانباران هەر یەکێکیان بە پێدانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن ئازاد کرابوون، بەڵام لە کۆتایی ئەم دادگاییەدا، دادوەر بە زیاترکردنی ١٠٠ ملیۆن تمەن، بڕی بارمتەی بۆ ٦٠٠ ملیۆن تمەن بۆ هەر یەکێکیان دیاریکردووە.

ئەم هاووڵاتییانە لە پێنجی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە کانوونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە ئازادکران. لەیلا پاشایی و باران ساعدی، لە بیستی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون.

دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتیانە لە پەیوەست لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری سنە ئەنجامدراوە.

لەیلا پاشایی، هاووڵاتی دانیشتووی شاری سنە پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی خۆیەوە بەرخوردی ئەمنییەتی هەبووە و دەستبەسەر کراوە. باران ساعدی، لە ئاخێزی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، دەستبەسەرکرا و پاش نزیکەی دوو مانگ بە پێدانی بارمتە ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تەتە؛ کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەری گەنج لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

س مه 27 , 2025
کورش مورادی و ڕزگار وەتەندۆست، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە کوژران و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی سێشەمە شەشی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو کۆڵبەری گەنج لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری تەتە کوژران و برینداربوون. ناسنامەی کۆڵبەرە کوژراوەکە «کورش مورادی» لە ملی دا بە تەقەی […]

You May Like