سنە؛ ئازادی فەرشاد شوکروڵڵا بە دانانی بارمتە

فەرشاد شوکروڵڵا، هاوڵاتی شاری سەقز بە بارمتەی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەی لە گرتووخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ فەرشاد شوکروڵڵا، هاوڵاتی شاری سەقز پاش ٢ مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەی لە گرتووخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

ئەم هاوڵاتییە لە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بەهۆی هێرشی هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ سەر ماڵەکەی بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە سنە گواسترابوویەوە. هێزەکان لە کاتی دەستگیرکردنی ناوبراودا دەستیان گرتووە بەسەر لاپتۆپ و تەلەفۆنی ناوبراودا. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستگیری و تۆمەتەکان لە دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنووسی هیوا بەهین

پ نوامبر 28 , 2024
بە تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی هیوا بەهین، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان هێشتا زانیاریەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هیوا بەهین، هاوڵاتی شاری خەڵکی بۆکان پاش بانگهێشت و ڕۆشتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕبوونی ٤ […]

You May Like