ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز

دەس بەکار بوونی فەرمی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز

www.kolbarnews.com

بە ئاگاداری خەڵکی زەحمەت کێش، چالاکانی سیاسی و ڕاگەیاندنە هەواڵنێریەکان دەگەێنین کە لە پاش چەن ساڵ چالاکی ماندووی نەناسانە لە بواری ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی بابەتی تایبەت بە کۆڵبەران، بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و نەتەوە بن دەست و لە ژێر ستەمەکان لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکاندا، بڕیارمان دا که بۆ ئاسانکاری لە ڕاگەیاندن، لەبەردەست بوونی بابەتمەندی زانیاری و هەواڵەکان، ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بە دوو زمانی کوردی و فارسی ڕێ بخەین.

ئەم ماڵپەڕە خاوەنی چوارچیوە ڕێکخراوی ژێرەوە دەبێت:

  • هەواڵەکانی تایبەت بە کۆڵبەری لە بەشی “هەواڵی کۆڵبەران” بڵاو دەبێتەوە.
  • ڕاپۆرتە 6 مانگە و ساڵانەکانی کۆڵبەر نیوز کە پێوانە و ڕێژەی کۆڵبەرانی بریندار، گیانبەخت کردوو و شوێن و چۆنیەتی کارەساتەکانی ئەوانی تێدا دێتە هەژمار لە بەشی “ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆڵبەر نیوز” بڵاو دەبێتەوە.
  • لە بەشی “بزوتنەوە کۆمەڵایتییەکان” هەواڵی کۆمەڵاییەتی تایبەت بە بزووتنەوەکان، رێکخراوە سێنفی و سیاسیەکان بڵاو دەبێتەوە.
  • لە بەشی “کوردستان”دا، ڕووداو و هەواڵی تایبەت بە کوردستان بڵاو دەکەینەوە.
  • یەکیک لە ئامانجەکانی کۆڵبەر نیوز گەیشتن بە یەکسانی ژنان و پیاوان لە کۆمەڵگایەکی بەرابەر دایە، هەر بەو هۆکارە هەواڵ و بابەتکانی تایبەت بە بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی چالاک لە بواری ژنان لە بەشی “ژنان” دا بڵاو دەبێتەوە.
  • کۆڵبەر نیوز ئازادی دەنگ هەڵبڕین و بیر و ڕا بە مافێکی یاسایی هەر تاکێک لە کۆمەڵگا دەزانێت و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بەشێک بە ناوی “ستوونی ئازاد” بۆ بڵاو کردنەوەی بابەت، بیر و ڕا و وتارەکانی هەر نووسەر و خاوەن بیر و ڕایەک تەرخان کراوە.
  • بەشێک لە ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز تەرخان کراوە بە وتارەکانی تایبەت بە کۆڵبەران لە ژێر ناوی “وتاری کۆڵبەری”
  • بەشی “وێنە” تایبەتە بە ئارشیڤی وێنەی کۆڵبەران. ئەم لاپەڕە جگە لە تۆمار کردنی بەڵگە لە وێنەی کۆڵبەران، بینەر لەگەڵ ئازار و ڕەنجی کۆڵبەران ئاشنا دەکات و هەست و تێگەیشتنی زۆرتریان سەبارەت بە ئەم دیاردە دژە مرۆڤیە پێ دەبەخشێت.
  • کۆڵبەر نیوز بە زمانی فارسی لەسەر ناونیشانی : www.kolbarnews.com و بە زمانی کوردی لە سەر ناونیشانی ku.kolbarnews.com لە بەردەستدایە.
  • لە ئاکامدا لە هەموو خوێنەران و بینەرانی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز داوا دەکەین کە بۆچوون، پێشنیار، ڕەخنە، هەواڵ و بابەتەکانی خۆیان لە ڕێگای ناونیشانەکانی کۆڵبەر نیوز لە بەشی “پەیوەندی لەگەڵ ئێمە” ی ماڵپەڕ بۆ ئێمەی بەڕێ بکەن.

زۆر سپاس بۆ متمانە و هاوڕێی ئێوەی ئازیز

لێژنەی بەڕێوەبەری کۆڵبەر نیوز

12مارس 2022 – 21ی ڕەشەممەی 1400

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر بنەماڵەی کرێکارێکی شاری سنە

ش مارس 12 , 2022
بەپێی هەواڵی گەییشتوو، هاوڵاتیەکی شاری سنە بە ناوی “یەدێ سەمەدی” کە بەمەبەستی کرێکاری ماوەی 70 ڕۆژە لە ڕێگای یاساییەوە زێدی خۆی بەجێ هێشتووە و لە شاری سلێمانی خەریکی کرێکاریە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بیانووی وەهمیەوە ڕۆژی هەینی 20ی مانگی ڕەشەممە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو کرێکارە و بە وردی […]

You May Like