کامێران؛ دەستبەسەرکرانی چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

«محەممەد میرزا ڕەحمانی، مووسا تابیعی، جەبار ئیبراهیمی و هێمن ئیبراهیمی»، چوار هاوڵاتی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، “محەممەد میرزا ڕەحمانی” خەڵکی گوندی “لۆن ‌سادات” و دانیشتووی تروەڕێزی کامێران، “مووسا تابیعی” خەڵکی گوندی “لۆنە کۆن” و دانیشتووی کامێران، “جەبار ئیبراهیمی” خەڵکی گوندی “تەختی ‌زەنگی” و دانیشتووی کامێران و “هێمن ئیبراهیمی” خەڵکی گوندی “کۆرەدەرە” و دانیشتووی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەری ئەم هاوڵاتییانەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەشتی مارس: ڕۆژی جیهانی ژن و خەبات لەپێناو ڕزگاری ژنانی ئێران

پ فوریه 27 , 2025
نووسەر: کەریم ئەمانی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، وەبیرهێنەرەوەی خەباتی مێژوویی ژنانی کرێکار و زەحمەتکێشە لەپێناو بەدەستهێنانی مافی یەکساندا. ئەم ڕۆژە سەرەتا لە ناڕەزایەتییەکانی ژنانی کرێکار لە کارگەکانی ڕستن و چنینی نیویۆرک لە ساڵی ١٩٠٨ ئیلهامی وەرگرت، کە خوازیاری بارودۆخی کاری باشتر، مافی دەنگدان و کۆتاییهێنان بە هەڵاواردن بوون. ساڵی […]

You May Like