بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئومید مەولوودیان، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاوڵاتییەک لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، ئومید مەولوودیان، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی گوندی «کۆڕیزە سەردار» سەربە شاری بۆکانە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئومید مەولوودیان لە پەیوەست بە بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزەوە دەستبەسەرکراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونی لە دۆخی مستەفا هەژبەری

پ مارس 27 , 2025
بە تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی مستەفا هەژبەری، هاوڵاتی شاری سنە، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مستەفا هەژبەری، هاوڵاتی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی «قۆلیان» سەربە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. […]

You May Like