بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێن و دۆخی ناجێگیری کارەوە، کرێکارێک لە شاری کامێران لە کاتی کارکردندا بەهۆی کەوتنە خوارەوە کە بەرزاییەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە حەوتی گوڵانی ١٤٠٤، کرێکارێک لە شاری کامێران بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کرێکارە یاسین ئەحمەدی، بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.
شایەنی باسە لە ساڵی ١٤٠٢ بەهۆی ڕووداوی کار، ٢١١٥ کرێکار (٢٠٩٤ پیاو و ٢١ ژن) گیانیان لەدەستدا بەبەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە ١٩٠٠ کرێکار بوو، ١١.٣ لە سەدا زیادی کرد.
ئێران یەکێکە لە لەپارێزراوترین وڵاتان لەبواری پاراستنی شوێنی کار و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری کرێکاران بەهۆی نەبوونی پاراستنی شوێنی کار تووشی ڕووداو دەبن.
ئێران لەبواری پاراستنی شوێنی کار لەنێو وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی ١٠٢ دایە کە زۆر لەدوایە.