سنە؛ ئازادی چالاکی کرێکاری ئیقبال پیشکاری

ئیقبال پیشکاری چالاکی کرێکاری دوای نزیکەی مانگێک لە کاتی دەستبەسەرکردنی، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگایی لە زیندان ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ۲۴ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢، ئیقباڵ پیشکاری چالاکی کرێکاری پاش یەک مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندان ئازاد کرا.
ئیقبال پیشکاری لەگەڵ ٧ چالاکی تری کرێکاری بە ناوەکانی کەمال کەریمی، عەبدوڵڵا خەیرەبادی، هاجەر سەعیدی، حەبیبوڵڵا کەریمی، سیروان مەحموودی، شادمان عەبدی و خەبات مەحمودی لە کاتێکدا لە ٢٧ی گوڵان بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردووی ڕێگەی ئازادی ” هومەن عەبدولاهی” لە ماڵی باوکی کۆببوونەوە، بێ هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەم ئیدارە گوازرانەوە.
لە کۆی ئەو ٨ چالاکە کرێکارییە دەستبەسەرکراوە، حەوت کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و تا ئێستا تەنیا هاجەر سەعیدی و هەروەها بورهان سەعیدی، یەکێکی دیکە لە چالاکانی کرێکاری و برای هاجەر سەعیدی، تا ئێستاش بە دەسبەسەرکراوی ماونەتەوە.
شایانی باسە کە ئیقباڵ شەعبانی، چاودێری سەندیکای نانەواکانی شاری سنە، یەکێکی تر لەو چالاکە کرێکارییانە بوو کە چەند ڕۆژ دوای ئەم هەشت چلاکە کرێکارییە دەستبەسەر و لە ڕێکەوتی چوارشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەوانی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، باسی لە دەرکرانی خۆی لە شوێنی کارە نوێیەکەی بە هۆی "گێڕانەوەی شێوازی هەڵسوکەوتی هێزەکانی گاردی تایبەت" کرد.

ج ژوئن 16 , 2023
ئەم ڕۆژنامەوانە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی جۆزەردان، لە زنجیرەتویتێکدا ڕایگەیاند: “ئامانجی من لە وتن و بێدەنگ نەبوون ئەوەیە کە لانیکەم بتوانم سەبارەت بەو دۆخەی کە لە ئێراندا تێێدا دەژین بە بێ سانسۆرکردن بنووسن، جا ئاکامەکەی هەر شتێک بێت قەبووڵی دەکەم.” نازیلا مەعرووفیان نووسیویەتی: “لەو کاتەوە کە شێوازی هەڵسوکەوتی هێزەکانی گاردی تایبەتم […]

You May Like