بە تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی میلاد ڕەحیمی و هادی ڕەحیمی، دوو برای خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە یەکی پووشپەڕی ١٤٠٤، هادی ڕەحیمی و میلاد ڕەحیمی، دوو برای خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بە تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم دوو برایە هێشتا چارەنووسیان نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییانە بنەماڵەکانیانی نیگەران کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و دەستبەسەریان کردوون.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.