“شێرکۆ مام کەریمی” لە زیندانیانی سیاسی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و ٧٦٢ ملیۆن تمەن سزای نەقدی مەحکووم کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “شێرکۆ مام کەریمی” لە زیندانیانی سیاسی شۆڕشی ژینا بە تۆمەتی “پێکدادان لەگەڵ گوتەبێژی یاسا، زیان گەیاندن بە موڵک و ماڵی دەوڵەتی و گشتی، تێکدانی ڕای گشتی” بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و پێدانی سزای نەقدی ٧٦٢ ملیۆن تمەن مەحکووم کرا.
ناوبراو لە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠١ و لە ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا، “سمکۆ مەولوودی” لە شاری مهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و لە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ بە دانانی بارمتەی “٢ ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەن” بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.