مەهاباد؛ هاووڵاتییەک هێشتا دەستبەسەرە و دۆخی نادیارە

بە تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ڕێبوار مستەفازادە، ڕاهێنەری تۆپی پێ و خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە دووی پووشپەڕی ١٤٠٤، ڕێبوار مستەفازادە، ڕاهێنەری تۆپی پێ و خەڵکی شاری مەهاباد، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد بە تاکڕەوانە و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ڕێبوار مستەفازادە، هێشتا چارەنووسی نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەکەی ناوبراوی نیگەران کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ ئەندامێکی بنەماڵەکانی شۆڕش هێشتا دەستبەسەرە و دۆخی نادیارە

ش ژوئن 28 , 2025
بە تێپەڕینی دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی کەریم قادرپوور، باوکی ئاوات قادرپوور لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری بۆکان، هێشتا چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کەریم قادرپوور، تەمەن ٤٦ ساڵ و باوکی ئاوات قادرپوور لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم […]

You May Like