ڕەحمان ڕەحیمپوور، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەقزەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ڕەحمان رەحیمپوور، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەقزەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بەرامبەر ماڵەکەیدا و بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە. هەروەها هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا ژمارەیەک کەرەستەی تایبەتی وەکو تەلەفونی ئەم هاوڵاتییە و هاوسەرەکەی لەگەڵ خۆیاندا بردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە ناڕوونن. ڕەحمان ڕەحیمپوور، پێشتریش بەهۆی چالاکیەکانیەوە دەستبەسەر کراوە و مامەڵەی دادوەری هەبووە.