“بەهمەن فەیزی، ڕەحمان ڕەحیم پوور و هیوا ئەمینی”، سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەهمەن فەیزی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. کۆڵبەرنیوز پێشتر لە دوو ڕاپۆرتی جیادا، هەواڵی دەستبەسەرکردنی ڕەحمان ڕەحیم پوور و هیوا ئەمینی، دوو هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری سەقزی بڵاوکردبۆوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتیانەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.