بۆکان؛ بەردەوامی دەستبەسەر کران و نادیار بوونی چارەنووسی مەتین حەسەنی

مەتین حەسەنی، خەڵکی شاری بۆکان و یەکێک لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر بوونیدا، تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەتین حەسەنی، خەڵکی شاری بۆکان و یەکێک لە بریندار بووانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر بوونیدا، تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاتر لە دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر بوونی مەتین حوسنی دا تێدەپەڕێ و نادیاری چارەنووسی ناوبراو بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی.
مەتین حەسەنی، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەبێ بڕیاری دادگە لە ماڵەکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گیران، شوێنی بەندکرانی و تۆمەتەکانی ناوبراو بەردەست نییە.مەتین حەسەنی، لە تەمەنی نۆزدە ساڵیدا، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ شاری بوکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چاوێکی لە دەستدا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە: برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی فوریه 4 , 2024
منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لەسەر سنووری بانە –  سەیرانبەند بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، منداڵێکی کۆڵبەر لەسەر سنووری سەیرانبەند – بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوو.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “دیاکۆ محەممەدی”، ١٧ ساڵ و خەڵکی […]

You May Like