بانە؛ برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

“محەممەد ڕەشیدپوور”، منداڵێکی کۆڵبەری  خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییە سنوورییەکانی “کەندەسوور” لە هێڵی سنووری بانە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی هێڵی سنووریی “کەندەسوور”ی بانە، کۆمەڵێک کۆلبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا منداڵێکی کۆلبەر بریندار بوو. ناسنامەی ئەم منداڵە کۆلبەرە “محەممەد ڕەشیدپوور” تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری بانەیە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو، بۆ چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ زیادبوونی ژمارەی کۆڵبەرانی بریندار بۆ پێنج کەس

ج ژانویه 12 , 2024
ئەکبەر ڕازنهان، دێلاوەر فەرامەرزی، ئەکبەر فەرامەرزی، ئەرکان و کۆڵبەرێکی دیکە تا ئێستا ناسنامەی بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندارن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٢١ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج […]

You May Like