بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

“ڕەحمان ئەسڵانی” هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە حەوتی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕەحمان ئەسڵانی هاووڵاتی تەمەن ٦٣ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. هێزەکانی ڕژیم سەرەڕای پشکنینی ماڵی تایبەتی ئەم هاووڵاتییە دەستیان بەسەر کەرەستەی ئەلیکترۆنی خێزانەکەی لەوانە مۆبایلی تایبەتی هاوسەرەکەی دا گرتووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

خەبات لە پێناو ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان ئەرکێکی بەپەلەیە و هەنووکەییە

پ جولای 31 , 2025
دوابەدوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، شەپۆلێکی نوێی دەستگیرکردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی بە بیانووی درۆ و بێبنەما دەستیپێکردووە. لە هەمان کاتدا فشارەکان بۆ سەر زیندانیانی سیاسی لە ناو زیندانەکاندا چڕتر بووەتەوە. دوابەدوای بۆردومانی زیندانی ئێڤین لەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە، کۆماری ئیسلامی هەمان شەو زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئێڤینەوە گواستەوە […]

بابەتی پەیوەندیدار