هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری سەقز، ئەم ٢ هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری سەقز هێرشیان کردە گوندی مۆلاناوا لە شاری سەقز، بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم ٢ هاوڵاتیە بە ناسنامەی حسێن فیروزی، هیوا فەیزە دەستگیرکردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بە توندوتیژی و لێدان و ئەشکەنجە ئەم هاوڵاتیانەیان دەستگیرکردووە.
تا ئێستا زانیاریەک لە هۆکاری دەستگیری و شوێنی مانەوەی ئەم ٢ هاوڵاتیە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی چارەنووسی ئەوان تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.