سەقز؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.

بابەک حیجازی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، بابەک حیجازی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. کاک حیجازی بەبێ فەرمانی دادگا لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئازادی کاتی ژینا مودەڕس گورجی بە بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی

د جولای 3 , 2023
ژینا مودەڕس گورجی چالاکی مافی ژنان و خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە کانوونی چاکسازی و پەروەردەی سنە (زیندانی ژنان)ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز ،ژینا مودەڕس گورجی،چالاکی مافی ژنان و خەڵکی شاری سنە کە ڕۆژی ٢١ی خاکەلێوەی١٤٠٢،لە لایەن […]

You May Like