«ئایدا عەموویی» چالاکی مەدەنی و مافی ژنانی شاری سنە بە پێدانی بارمتەی ٦ ملیار تمەن لە گرتووخانە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە پازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ئایدا عەموویی» چالاکی مەدەنی و مافی ژنانی شاری سنە پاش ١٧ ڕۆژ دەستبەسەرکران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئازادی «ئایدا عەموویی» بە پێدانی بارمتەی ٦ ملیار تمەن ئەنجامدراوە.
«ئایدا عەموویی» ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابۆوە. «ئایدا عەموویی» چەندین ڕۆژ پێش دەستبەسەرکرانی هەڕەشە و بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کرابوو. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی «ئایدا عەموویی» نادیارن.