بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی دیکە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ئەمیر (هەژار) عەبدوڵڵاپوور، ئاوات عەلی پوور، ئەنوەر ئیبراهیم زادە و ئیسماعیل سانیار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەمە یازدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئیسماعیل سانیار تەمەن ٤٥ ساڵ و زیندانیی سیاسی پێشووی خەڵکی گوندی “دانشبەند” لە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ڕۆژی سێشەمە دەی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئاوات عەلی پوور هاووڵاتی گوندی “شێخلەر” لە شاری بۆکان و ئەنوەر ئیبراهیم زادە هاووڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەمیر عەبدوڵڵاپوور هاووڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی دوو هەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەمیر عەبدوڵڵاپوور هێشتا چارەنووسی نادیارە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

پ جولای 3 , 2025
عەتا گوڵنازی، کرێکاری نانەوای شاری سەقز بەهۆی مانگرتنی نانەواکانی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە یازدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، عەتا گوڵنازی، کرێکاری نانەوای شاری سەقز، پاش بانگهێشتی بۆ پۆلیسی ئەمنی هێزەکانی ڕژیم، دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی عەتا گوڵنازی لە پەیوەست […]

You May Like