مانیفێستی پزشکیان خۆشباوەڕی و فریۆکاری

ڕۆژنامەی هەم مەیهەن رۆژی چوارشەممە ١٠ ی مانگی گەلاوێژ بابەتێکی بڵاو کردەوە لەژێر ناوی” مانیفێستی پزشکیان“. لەم مانیفێستەدا سیاسەت و ئێقداماتێکی تێدا هاتووە کە قەرارە کابینەی سەرۆک کۆماری نوێ لە ٤ ساڵی داهاتودا لەنێوخۆ و دەرەوە بەکردەوەیان دەربێنێت.
پزیشکیان لەم مانیفێستەدا کابینەکەی بە دەوڵەتی ویفاقی میللی ناوبردوە کە ئەرکدارە بە دابینکردنی مافی شارۆمەندان. مەبەست لە ویفاقی میللی لە ڕوانگەی سەرۆک کۆماری تازەوە ڕێز دانان بۆ خەڵکی ئێران و بۆ ژنان، لاوان، نەتەوەکان،و وەک دەرفەتێکی بێوێنەی نەتەوەییش، ناوبراوە.
دەبێ بپرسێن کە مەبەستی ڕاستەقینەی پزیشکیان لە وشەی” خەلک” لەپێشدا کێن؟ ئەو لە دەورەی تێکۆشانی هەڵبژاردندا لە وتووێژێکی تایبەتی خەبەریدا کە ڕۆژی ١٢ ی مانگی جۆزەردانی ١٤٠٣ بڵاو بۆوە بە ڕوونی وتی کە مەبەست لە خەڵک سەرەتا کەسانێکن کە سەرمایە گوزارن. ئەو یەکێک لە ئەولەویتەکانی بە بەشداریدانی ئەم خەڵکە و هێنانە پێشەویانی لە ئابووریدا و دواتر شکاندنی سەهۆڵی ناکۆکی نێوان دەوڵەت و ئەوان زانی؛ لە ڕوانگەی سەرۆک کۆماری نوێوە ئەوان” شارۆمەندان“ن. هەڵبەت ئەو باسی لە خەڵکی تریش کرد کە دەبێ کار بۆ” شارۆمەندان” بکەن، و ئەرزشی بەرهەمهاتو و حەقدەست لە ئاستی هەزینەی ژیانیاندا وەربگرن.
پزیشکیان لە مانیفێستەکەیدا ڕوونی کردۆتەوە کە لە باووریەکدا کە ئەو بیری لێدەکاتەوە کۆمەڵێک کرێکار و کارمەندی ڕسمی هەن کە کارێکی وا ناکەن و مانگانەش وەردەگرن. ئەو بۆ ئەم کارە دوو ڕێگا چارەی لە نەزەردایە کە یەکەمیانی باس کردوە و ئەویش بە تایبەت کردن و یان هەڕاج کردنی دامەزراوە و ناوەندەکانی دەوڵەتیە و سپاردنیان بە خەڵک(واتە شارۆمەندا)نە. ئەو دووهەم ڕێگا چارەیکە دەرکردنە باس ناکات.
پزیشکیان کە خۆی گوێلەمستی خامنەییە و لەنێوە ویلایەتی فەقیەدا تواوەتەوە، لە بەرانبەر ئەم پرسیارەدا کە بۆچی وڵات لە ٤٥ ساڵی ڕابردودا تووشی زیللەت و نەهامەتی بووە وڵامێکی سادەی هەیە. ئەو چەندین جار وتویەتی کە سیاسەتە ڕاگەیاندراوەکان لە لایەن ویلایەتی فەقیەوە بەگشتی ڕاست بووە، بەڵام خراپ لێیان تێگەیشتون و پیادە کراون.
پزیشکیان دەڵێ کە لە هەڵبژاردنێکی سالم دا گەیشتۆتە ئەم پێگەیە. ئەوە درۆیەکی بێ شەرمانەیە و هیچی تر. بە پێچەوانەی ئەم ئیدیعایە هەڵبژاردنی ئەم دواییە یەکێک لە موهەندیسی کراوترین هەڵبژاردنەکان بووە کە تێیدا شێوازێکی ئاڵۆزی بۆ دانانی پزیشکیان لەسەر کورسی سەرۆک کۆماری تێدا بەکار برا بوو.
هەواڵنێریی ڕۆیتێرز کۆمەڵێک زانیاری کە لە پێوەند لەگەڵ ئەم هەڵبژاردنە گەیشتبووە دەرەوە، بڵاو کردوە و نووسی: کاربەدەستانی ئیتلاعاتی ئێران لە مانگی گوڵاندا، بەر لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆک کۆماری، بە عەلی خانەییان وت کە زۆربەی ئێرانیەکان، کە بەهۆی کێشە و گرفتی ئابووری و سەرکوتی ئازادییە کۆمەڵایەتیەکان توڕەن، دیانەوێ بە شێوەیەکی بەرین هەڵبژاردن تەحریم بکەن و ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردندا تەنیا نزیکەی ١٣ لەسەد دەبێت. لەگەڵ بینی ئەم راپۆرتە بوو کە خامنەیی بڕیاریدا هەڵبژاردنێکی بەتەواوەتی سازماندراو و بەرنامە بۆ داڕێژراو بەڕێوەبەرێت و مەسعود پزیشکیان ی، میانەڕەو و کەمتر ناسراو بەڵام جێی متمانە، لە ڕقابەتێکدا کە لە سەرەتاوە لەژێر سوڵەتەی توندڕەوەکاندا بوو بنێتە سەر کورسی سەرۆک کۆماری.
بەپێی ڕاپۆرتی یەکێک لە سەرچاوەکانی ڕۆیتێرز، خامنەی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کەسانی نزیکیدا وتویەتی:” ئێران پێویستی بە سەرۆک کۆمارێک هەیە کە بتوانێ گوشارە جۆراوجۆەکانی کۆمەڵگە جەزب بکات، بەڵام حکومەتی دینی شیعە توشی کێشە نەکات.”
ئێستا ئەو بەڵێنانەی کە پزیشکیان بەخەڵکی دابوو لە کاتی هەڵبژاردندا، یەک لەدای یەک دەبنە وەباڵی گەردنی و سەرئەنجام لە ویلایەتی فەقیەدا دەتوێتەوە. بۆ نمونە یەکەم بەڵێنی پزیشکیان لە کاتی تەبلیغاتی هەڵبژاردندا، کۆکردنەوەی گەشتی ئیڕشاد،ی بەرەو ڕووی کاردانەوەی توند بۆتەوە. ڕاگەیەنەرەکانی ژێر سانسۆڕ ڕۆژی ١٠ ی مانگی گەلاوێژ هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی دەستبەکار بوونی ڕەسمی پزیشکیان وەک سەرۆکی دەوڵەتی چواردەیەم باسیان لە دەستپیکردنی تەرحی بەرەخورد لەگەڵ پۆشینی پیاوان لە سەرتاسەری ئێران کرد. ڕۆژنامەی هەم مەیهەن لەم پێوەندیەدا لە زمان ژمارەیەک لە دانیشتوانیتارانەوە وتی کە مەئمورەکانی حکومەت لە ڕۆژانی ڕابردودا گوشارەکانیان بۆسەر گیراوانی پیاو بە بیانوی شێوازی پۆشینیان زیاتر کردوە. ئەم گوشارانە بەردەوام توندتر دەبنەوە. بۆ نمونە بە پەوروەند سازی ڕیسوا و دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆ چالاکانی کرێکاری و مەدەنی خۆشناو وەک شەریفە محەممەدی و پەخشان عەزیزی وڵامی سیاسەتی ویفاقی میللی پزیشکیانیان دایەوە.

لە بارودۆخێکدا کە زیاتر لە ٧٠ لەسەدی ئابووری ئێران لە ژێر کۆنتڕۆڵی سپای پاسداران دایە و بە ڕەسمی و بە کردەوە لە دەرەوەی بازنەی ئیختیاراتی سەرۆک کۆمار دایە، لە بارودۆخێکدا کە سیاسەتی دەرەوە لە لایەن شەخسی خامنەیی و ڕاوێژکارەکانیەوە لەو بوارەدا بەڕێوەدەچێت، لە بارودۆخێکدا کە سپای قودسی سەربە سپای پاسداران لە دیاریکردنی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا قسەی کۆتایی دەکات، لە بارودۆخێکدا کە ناوەندە ئەمنیەتیەکان لە ژێر چاودێری وەلی فەقیەدا کاردەکەن و وەزیری ئیتلاعات دەبێ بە تەئید و ڕەزایەتی خامنەیی دیاری بکرێت، لە بارودۆخێکدا کە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە کۆنتڕۆڵی توندڕەوەکانی باڵی حاکم دایە و هیچ تەرح و لایەحەیەک کە بە دڵیان نەبێت، پەسند ناکرێت، چ ئیختیارێک بۆ سەرۆک کۆمار دەمێنێتەوە تا بە یارمەتی ئەو مانیفێستی جێی سەرنجی بەکردەوە دەربێنێ؟ ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئێشتاش ئەوە بۆچوون و ئەفکارە پەڕتوکاوەکانی میباح یەزدییە کە بە کردەوە وڵات بەڕێوە دەبات نەک مانیفێستێک کەپزیشکیان ئیدیعای دەکات. ئەوەی کە هیوا بە ئاڵوگۆڕ لە دڵی جەماوەردا زیندوو ڕادەگرێت، هیچ شتێک نییە بێجگە لە خەباتی بێ پسانەوەی کرێکارانی ماف خواز، ژنانی تێکۆشەر، خانەنشینانی شێلگیر، خوێندکارانی وشیار، نەتەوە ژێر دەست و ژێر ستەمەکان، داکۆکی کارانی ژینگە و سەرجەم ئازادی خوازانی ئێران. لەژێر گوشاری تینی خەباتدایە کە سەرئەنجام پشتی ڕژیم دەچەمێت و ئاڵوگۆڕی ڕاستەقینە لە ژیانی خەڵکدا دەستەبەر دەبێت.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی "تەها ڕەسوڵیان" بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان

ی آگوست 4 , 2024
ڕۆژی شەمە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، تەها ڕەسوڵیان هونەرمەندی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، تەها ڕەسوڵیان هونەرمەندی خەڵکی پیرانشار لە ڕۆژی شەمە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ پاش ئامادەبوونی لە لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگای پیرانشار دەستبەسەرکرا و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ […]

You May Like