پاوە؛ برینداربوونی ٢ کاسبکار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

پەیمان نەقیزادە و ئارمان نەقیزادە، ٢ کاسبکاری شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی سوپای پاسداران لە گۆڕەپانی مەولەوی پاوە، سەیارەی کاسبکارێکیان بەبیانووی کاڵای قاچاخ دایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەهۆیەوە ٢ کاسبکار بە سەختی برینداربوون. ناسنامەی ئەم دوە کاسبکارە پەیمان نەقیزادە و ئارمان نەقیزادە ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراوان قاچ و حەوز بە گوللە بریندار بووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

You May Like