بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

“بەهمەن مەعروفی نەژاد”، کۆڵبەرێکی گەنجی تەمەن ١٩ ساڵ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٤ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، “بەهمەن مەعروفی نەژاد” کۆڵبەرێکی گەنجی ١٩ ساڵ ، بە تەقەی ڕاستەخۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “بەهمەن مەعروفی نەژاد”ە و تەمەنی ١٩ ساڵە. بەهۆی پێکرانی بە فیشەکێکەوە لە قاچیدا بە سەختی بریندار بووە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نوسوود؛ برینداربوونی کۆلبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ

س نوامبر 28 , 2023
“حەبیب ڕەزایی” کۆڵبەری تەمەن ٥٢ ساڵ خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢، “حەبیب ڕەزایی” کۆڵبەری تەمەن ٥٢ ساڵ خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری […]

You May Like