شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

«سەردار عومەرزادە»، هاوڵاتی شاری سەڵماس و دانیشتووی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردار عومەرزادە، هاوڵاتی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی «دەڵەزێ» سەربە ناوچەی شەپیرانی شاری سەڵماس و دانیشتووی گوندی «پۆشاوا» سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

س مارس 4 , 2025
«مەحمود نادری»، هاوڵاتی شاری سنە پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە چواردەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، مەحمود نادری، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پێشتریش بە شێوەی تەلەفۆنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت کرابوو، کە ناوبراو پاش […]

You May Like