سنە؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئارمان مینبەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٢، هاووڵاتییەک لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ڕاگەیەندراوە کە ناسنامەی ناوبراو ئارمان مینبەری تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی لوقمان و قەدرییە و خەڵکی شاری سنەیە.
به پێی ئەم ڕاپۆرته، هێزه ئەمنییەکان به بێ فەرمانی دادگا، له شوێنی کارەکەیدا ناوبراویان دەستگیرکردووه.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە پاش بەدواداچوونی بنەماڵەی مینبەری بۆ دەستخستنی زانیاری لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان، ئاگادار کراونەتەوە کە ئارمان بۆ بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ لێپرسینەوە دەگوازرێتەوە.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراوە، لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە

پ ژانویه 4 , 2024
وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر هاووڵاتیی پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، وەفا ڕەسووڵی‌ئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢ وەفا ڕەسووڵی ئازەر بە تۆمەتی “سووتاندنی ئاڵای ئیدارەی ئیتلاعات” لە لایەن […]

You May Like