ڕۆژی شەمە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کرێکارێک لە شاری سەقز، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کارەبا بوو و گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەمە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ کرێکارێک بە ناسنامەی “ڕەسوڵ فروزش” لە شاری سەقز، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کارەبا بوو و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
ناوبراو خێزاندار و خاوەنی ٣ منداڵە.
ئێران یەکێکە لە ناسەلامەتترین وڵاتان لە بواری ژینگەی کاردا و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی سەلامەتی ژینگەی کارەوە تووشی ڕووداو دەبن.