سەڵماس؛ بانگهێشت و لێپرسینەوە لە هاوڵاتییەک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

«یاوەر حەمیدزادە» ناسراو بە زوبێد، هاوڵاتی دانیشتوی شاری سەڵماس لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە چواردەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «یاوەر حەمیدزادە» ناسراو بە زوبێد، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەڵماس بانگهێشتکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە و پاسپۆرتی ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، لە مانگەکانی ڕابردوودا، ئەمە دووەمین جارە کە یاوەر حەمیدزادە بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی سەڵماس بانگهێشت کراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی بانگهێشت و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

یاوەر حەمیدزادە ناسراو بە زوبێد، خەڵکی گوندی (لیلۆس)ی سەربە شاری سەڵماسە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

چ فوریه 5 , 2025
هاوڕێ شافیعی، هاوڵاتی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە پازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاوڕێ شافیعی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر […]

You May Like