بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

موسا یادیار و حەمزە یادیار، دوو برای خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە چواردەی گوڵانی ١٤٠٤، موسا یادیار و حەمزە یادیار، دوو برای خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵ و شوێنی کارەکانی ئەم دوو برایە و دەستبەسەریان کردوون.

شایانی باسە، کە هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە، هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و ماڵەکەیان پشکنیوون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ ئازادیی ئیبراهیم مەردانی بە دانانی بارمتە

د مه 5 , 2025
ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە چواردەی گوڵانی ١٤٠٤، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان پاش دوو مانگ لە دەستبەرکرانی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا […]

You May Like