سادق زەند، هاووڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە دوازدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، سادق زەند خەڵکی گوندی “ئیبراهیم ئاوا” لە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.