بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

سادق زەند، هاووڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە دوازدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، سادق زەند خەڵکی گوندی “ئیبراهیم ئاوا” لە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕۆژی جیهانی ناوەندە هاریکارییەکان پیرۆز بێت

ی جولای 6 , 2025
بە پێی ڕۆژژمێری نەتەوە یەکگرتووەکان، پێنجی جولای (١٤ی پووشپەڕ ) ڕۆژی جیهانی ناوەندە هاریکارییەکان بوو. ئەمساڵ لە بۆنەکاندا بە دروشمی “چارەسەری گشتگیر و بەردەوام بۆ جیهانێکی باشتر”، پێویستە لەسەر ڕۆڵی گرنگی ناوەندە هاریکاییەکان لە درووستکردنی کۆمەڵگایەکی دادپەروەرتر و خۆگرتر جەخت بکرێتەوە. وشەی هاریکاری، چەندین مانای جیاواز لەخۆ دەگرێت: ناوەندەکانی کڕینی […]

بابەتی پەیوەندیدار