ئەسەداوا؛ کوژرانی کاسبکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ

ڕۆژی یەکشەمە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لە ڕێگای ئەسەداوا بۆ هەمەدان، کاسبکارێکی کورد تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لە ڕێگای ئەسەداوا بۆ هەمەدان، کاسبکارێکی کورد بە ناسنامەی “سەباح سادقی” خەڵکی کامێران، خێزاندار و خاوەنی ٢ منداڵ بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، برای ئەو کاسبکارە بە ناسنامەی “ئەردەشێر سادقی” لە ساڵانی ڕابردوو لە کاتی کاسبکاریدا گیانی لەدەستدابوو.

بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بزووتنەوەی دادخوازی لەسەر بەستێنی شۆڕشی ''ژن ژیان ئازادی''

س آگوست 6 , 2024
مانگەکانی گەلاوێژ و خەرمانان، وەبیر هێنەرەوەی یەکێک لەو جەنایەتە مەترسیدارانەیە کە لە دەورانی حاکمییەتی کۆماری ئیسلامیدا، بەڕێوەچوون. ٣٦  ساڵ لەوەپێش لە مانگەکانی گەلاوێژ و خەرمانانی ساڵی ١٣٦٧ ڕژیمی ئیسلامی دەستیدایە جەنایەتێک کە ئاسەوارەکەی و بەڵگەکانی نیشانەی بێ ڕەحمی و دڕندەخویی بێ سنووری کاربەدەستانی ڕژیمی ئیسلامییە. خومەینی و ڕاوێژکارەکانی کە نیگەرانی پەرەسەندنی ناڕەزایەتی جەماوەری […]

You May Like