«یوسف کەرامەت» ناسراو بە “ئیحسان” هاوڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «یوسف کەرامەت» ناسراو بە “ئیحسان” هاوڵاتی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە بۆ تێپەڕاندنی سزای شەش مانگ زیندانی تەعزیری دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دادگای ئینقلابی نەغەدە ئەم هاوڵاتییەی بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕژیم» بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکوم کردبوو. ناوبراو پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
«یوسف کەرامەت» هەروەها لەکاتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا بۆ ماوەی هەفتەیەک دەستبەسەرکراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە درابوو.