بۆکان؛دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی”هەورام مێهرنەوایی”لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز ؛لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی”هەورام مێهرنەوایی”لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.هەورام مێهر نەوایی دوای ئەوەی کە لە ڕێگای زەنگ لێدانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بانگهێشت کراوە،دەستبەسەر دەکرێت ودوای چەند کاتژمێر لیپرسینەوە،هەڕەشەی لێدەکرێت کە بەشداری هیچ جۆرە ڕێو ڕەسمێک لە ساڵوەگەڕی قەتڵی ‌ژینا ئەمینی نەبێت.

هەورام مێهرنەوایی پێشتریش لە ڕێکەوتی هەینی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠١ لە جەریانی شۆڕشی ژینادا لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکردنی مەجید حەمیدی یەکێک لە چالاکانی خۆشناوی کرێکاری و مەدەنی

پ سپتامبر 14 , 2023
مەجید حەمیدی، یەکێک لە تێکۆشەرانی ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە و ئەندامی پێشووی کۆمیتەی هەماهەنگی بەهۆی یارمەتیدان لە دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کە هەڵیانکوتایە سەر دوکانەکەی دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، مەجید حەمیدی، یەکێک لە تێکۆشەرانی ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری و […]

You May Like