نەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسود برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە گوللەی ساچمەیی و فرێدانی بەرد بەرەو کۆمەڵێک کۆڵبەر لە هێڵی سنووری نەوسوود دوو کۆڵبەریان بریندار کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئەفشار بابایی” خەڵکی سەوڵاوا “سەر”ی برینداربووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکەی دیکە بح کۆڵبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

Thumbs Up

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ ئازادی یاسر حوسێنی بە دانانی بارمتە

د مارس 18 , 2024
“یاسر حوسێنی” هاووڵاتی خەڵکی شاری کامێران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، “یاسر حوسێنی” تومەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری کامێران دوای تێپەڕبوونی ٣٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن […]

You May Like