کوردستان؛ ئامادەبوونی دایکانی شۆڕش لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن

دایکانی شۆڕشی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان لە شارەکانی سنە و مەریوان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن بەشداریان کرد و دەنگی شۆڕشگێڕی و یەکسانیخوازی خۆیان بەرز کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ هەینی حەڤدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دایکانی شۆڕشی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان لەگەڵ چالاکانی مەدەنی بزووتنەوەی ژنان لە شارەکانی سنە و مەریوان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن بەشداریان کرد و دەنگی شۆڕشگێڕی و یەکسانیخوازی خۆیان بەرز کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بۆ کۆڵبەرنیوز، لەمبارەیەوە ئەمڕۆ بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، چەندین ڕێوڕەسم لە شارەکانی بۆکان، مەریوان، بانە و سنە بەڕێوەچوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەغەدە؛ ئازادی سینا دەشمیر لە ژێر چاودێری پێ بەندی ئەلیکترۆنیدا

ی مارس 9 , 2025
«سینا دەشمیر»، زیندانی سیاسی لە ژێر چاودێری پێ بەندی ئەلیکترۆنیدا لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا. ناوبراو پاشماوەی سزاکەی لە دەرەوەی زیندان و بە سنوورداریکردنی هاتووچۆ بەسەر دەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە هەژدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سینا دەشمیر، خەڵکی شاری پیرانشار و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لە ژێر چاودێری پێ […]

You May Like