کرێکاری؛ کرێکارێکی ئارماتۆربەند بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بیناوە گیانی لەدەستدا

شەهاب مورادی، کرێکارێکی ئارماتۆربەند لە کاتی کارکردندا لە بینایەکی شەش قات لە شاری بۆکان بەهۆی کەوتنە خوارەوە گیانی لەدەستدا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ شەهاب مورادی، وەستاکاری تەمەن ٣٩ ساڵ کە خێزاندارە و خەڵکی شاری بۆکانە لە کاتی کارکردندا لە بینایەکی شەش قات لە شاری بۆکان بەهۆی کەوتنە خوارەوە گیانی لەدەستدا.

شەهاب مورادی، باوکی منداڵێک بوو لە کاتی کاری ئارماتۆربەندی بۆ بینایەک بە هۆکارێکی نادیار تووشی ڕووداو بووە و لە بەرزاییەوە کەوتۆتە خوارەوە. ئەم ڕووداوە ئەوەندە سەخت بووە کە ئەم وەستاکارە گیانی لەدەستداوە.

شایەنی باسە لە ساڵی ١٤٠٢ بەهۆی ڕووداوی کار، ٢١١٥ کرێکار (٢٠٩٤ پیاو و ٢١ ژن) گیانیان لەدەستدا بەبەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە ١٩٠٠ کرێکار بوو، ١١.٣ لە سەدا زیادی کرد.
ئێران لەبواری پاراستنی شوێنی کار لەنێو وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی ١٠٢ دایە کە زۆر لەدوایە.
ئێران یەکێکە لە لەپارێزراوترین وڵاتان لەبواری پاراستنی شوێنی کار و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری کرێکاران بەهۆی نەبوونی پاراستنی شوێنی کار تووشی ڕووداو دەبن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ سێپیدە ڕەشنۆ بۆ زیندانی ئێڤین بانگهێشتکرا

پ ژانویه 9 , 2025
سێپیدە ڕەشنۆ، نووسەر، شاعیر و چالاکی مەدەنی بۆ زیندانی ئێڤین بانگهێشتکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە پێی بانگهێشتنامەیەک کە بۆ سێپیدە ڕەشنۆ نێردراوە، ئەم چالاکە دەبێت لە ماوەی پێنچ ڕۆژی داهاتوودا خۆی بە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی بەشی ٣٣ی تاران لە زیندانی […]

You May Like