سنە؛ دەرکردنی سێ فریاگوزاری مانگی سوور بە فەرمانی هێزە ئەمنییەکان

هێمن حاجی میرزایی، ئیقباڵ مەلەکی و سالار ساڵحی، سێ فریاگوزاری مانگی سووری سنە کە ساڵانێکی زۆرە خۆبەخشانە لەم ڕێکخراوەدا کار دەکەن، بە فەرمانی ناوەندە ئەمنییەکان لە مانگی سوور دەرکراون.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێمن حاجی میرزایی، ئیقبال مەلەکی و سالار ساڵحی، سێ فریاگوزاری مانگی سووری سنە کە چەندین ساڵە خۆبەخشانە لەم ڕێکخراوەدا کار دەکەن، بە فەرمانی ناوەندە ئەمنییەکان لە مانگی سوور دەرکراون. به پێی ئه م ڕاپۆرته، ئهم سێ فریاگوزارە ئاگادار کراونەتەوه که له ئێستاوه ناتوانن هاوکاری ئەم ڕێکخراوەیە بن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سالار ساڵحی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ و هێمن حاجی میرزاییش لە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و دواجار بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگایی لە زیندان ئازاد کران.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی کۆلبه ران، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون

ش جولای 22 , 2023
ڕۆژی هەینی ٣٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، دوای وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک کە کۆلبەرەکانی هەڵگرتبوو لە ناوچەی سەرشیوی سەقز، دوو کۆلبەر بریندار بوون و کۆلبەرێکی دیکە گیانی لەدەستدا. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٣٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ کە کۆلبێری هەڵگرتبوو لە ناوچەی سەرشیوی سەقز (رێگای مەریوان بەرەو سنووری بانە و […]

You May Like