سنە؛ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگایی ٧ چالاکوانی کرێکاری و مەدەنی

٧ چالاکوانی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە، لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەم شارەدا دادگایی کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سەید خالید حسێنی، جەمال ئەسەدی، ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، شەیس ئەمانی، فەرشید عەبدوڵڵایی، ئارمان سەلیمی و سووسەن ڕازانی، ٧ چالاکوانی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە، بە تۆمەتەکانی وەکو «بانگەشە دژی ڕژیم» و «تێکدانی یاسا و ئاسایشی گشتی» لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سنە دادگایی کران.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دۆسیەی وەکو هەڵگرتنی درووشمەکانی کۆمەڵە، خوێندنەوەی سروودی «ئینتەرناسیۆناڵ» و سروودە سیاسییەکانی دیکە و بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی دایە فەراسەت «جەعفەر قشڵاقی»، لە دایکانی شۆڕشی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان، لەو تۆمەتانەیە کە لە دۆسیەی ئەم چالاکانەدا هاتووە.

لە درێژەی دانیشتنەکەدا، چالاکوانان بۆ ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکان، لە چالاکییە سنفی و مەدەنییەکانی خۆیان لە بوارەکانی کرێکاری، ژینگەپارێزی و کۆمەڵایەتی خۆیان بەرگرییان کردووە. بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، چالاکوانان چالاکییەکانیان لە چوارچێوەی مافە یاساییەکان و هاوڵاتییەکانی خۆیاندا زانیوە. 

شایانی باسە پێشتر، دانیشتنی دادگایی ئەم چالاکوانانە لە بەفرانباری ١٤٠٣، لە دادسەرای شۆڕشی شاری سنە بەڕێوەچووە و پاش پێداچوونەوەی تۆمەتەکانیان، هەموویان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، سزای کۆتایی لەلایەن دادگاوە ڕانەگەیەندراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەغەدە؛ ئازادی موراد ئۆستوار بە دانانی بارمتە

س آوریل 8 , 2025
موراد ئۆستوار، هاوڵاتی گوندی پەسوە سەربە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، موراد ئۆستوار، هاوڵاتی گوندی «پەسوە» سەربە شاری پیرانشار لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێز ئۆستوار بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری نەغەدە ئازادکراوە. […]

You May Like