بانە؛ برینداربوونی چەند کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

لانیکەم ٥ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دوێنێ پێنجشەمە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە لانیکەم ٥ کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون. ناسنامەی یەکێک لەم کۆڵبەرانە بە ناوی “کەماڵ”، ڕاگەیەندراوە و ناسنامەی کۆڵبەرانی دیکەی بریندار لە لێکۆڵینەوە دایە.

کۆڵبەرنیوز پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ناسنامەی کۆڵبەرێکی دیکەی بە ناوی “ڕزگار خەلکانی”، کوڕی عەلی، خەڵکی شاری سەردەشت، خێزاندار و خاوەنی منداڵێک ڕاگەیاندبوو.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئیلام؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ج آگوست 9 , 2024
سومەیە ڕۆستەمی، هاووڵاتی دانیشتووی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “سومەیە ڕۆستەمی”، ٢١ ساڵ تەمەن، کچی کەیومەرز و خەڵکی شاری ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، […]

You May Like