بەهمەن نادری، هاوڵاتی دانیشتووی کرماشان لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای دووی کرماشانەوە بە شەش مانگ بەندی تەعزیری سزادرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ بە پێی بڕیارێک لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای دووی کرماشان دەرکراوە و ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ بە ئەم هاوڵاتییە ڕاگەیەندراوە، بەهمەن نادری، بە تۆمەتی سووکایەتی بە بەرپرسانی فەرمی و هێزە ئەمنییەکان، بە شەش مانگ بەندی تەعزیری سزادرا. دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ لە لقی ١٥ی دادگای دووی کرماشان بەڕێوەچووبوو. ئەم هاوڵاتییە لە گوڵانی ١٤٠٣ بۆ لقی یەکی دادگای شۆڕشی کرماشان بانگهێشتکرابوو و لە سەرماوەزی ١٤٠٣ لەلایەن لقی ١٥ی دادگای دووی کرماشان بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕژیم، بە ساڵێک بەندی دواخراو و پێدانی جەریمەی نەقدی سزادرا.
ئەم هاوڵاتییەی دانیشتووی کرماشان لە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپای کرماشان گواسترابوو. ئەم هاوڵاتییە بە تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ گرتووخانەی دیزڵاوای کرماشان گواسترایەوە. بەهمەن نادری، لە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ بە دانانی کەفالەتی کاتی ٦٠٠ ملیۆن تمەن لە گرتووخانە ئازادکرا. بەهمەن نادری، خێزاندار و لەدایکبووی گوڵانی ١٣٦٩ی هەتاوییە کە پێشتر دەستبەسەرکراوە و مامەڵەی یاسایی هەبووە.