پەیمان شێخ ئەلسەلامی، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، پەیمان شێخ ئەلسەلامی، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.