نەغەدە؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی ڕووداوەکانی شوێنی کار

ئومید عەبدولی، هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە بەهۆی ڕووداوی کارەبا لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە حەڤدەی گوڵانی ١٤٠٤، کرێکارێکی خەڵکی شاری نەغەدە بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستداوە. ناسنامەی ئەم کرێکارە “ئومید عەبدولی” خەڵکی شاری نەغەدە بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئومید عەبدولی، وەستاکاری داربەستی کانزایی بووە کە بەهۆی نەبوونی ئەمنییەت و ستانداردەکانی پێویست بەهۆی ڕووداوی کارەبا گیانی لەدەستدا.

بە گشتی لە ساڵی ١٤٠٢، لە ڕووداوەکانی شوێنی کاردا، ٢١١٥ کرێکار (٢٠٩٤ پیاو و ٢١ ژن) گیانیان لەدەستداوە بە بەراورد لەگەڵ هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا کە ئاماری قوربانیان یەک هەزار و ٩٠٠ کرێکار بوو، ١١.٣ لە سەد زیادی کردووە.

ئێران لە بواری ئەمنییەتی شوێنی کاردا لە نێو وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی ١٠٢دایە کە ڕیزبەندییەکی زۆر لە خوارەوەیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی عەلی دانشی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

ج مه 9 , 2025
عەلی دانشی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە نۆزدەی گوڵانی ١٤٠٤، عەلی دانشی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەری ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە. […]

You May Like