مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی عەلی دانشی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

عەلی دانشی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە نۆزدەی گوڵانی ١٤٠٤، عەلی دانشی، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەری ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە.

عەلی دانشی، لە پووشپەڕی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و پاشان بە پێدانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی

ج مه 9 , 2025
ئومید فەرجی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “نەی” لە شاری مەریوان، پاش بانگهێشتکرانی دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی چوار ساڵ زیندانیکردن بۆ زیندانی شاری مەریوان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید فەرجی، هاووڵاتی تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی گوندی “نەی” لە شاری مەریوان، پاش بانگهێشتی بۆ دادگا، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی چوار […]

You May Like