بانە؛ ئازادیی سامان کەریمی بە کەفالەتی سەنگین

سامان کەریمی، زیندانیی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری بانە، پاش تێپەڕبوونی ٧٦ ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە کەفالەتی پێنج ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندانیی ناوەندی بانە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە هەژدەی گەلاوێژی ١٤٠٤، سامان کەریمی زیندانیی سیاسی پێشوو و هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە، پاش ٧٦ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە کەفالەتی پێنج ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندانیی ناوەندی بانە ئازادکرا.

 ڕۆژی یەکشەممە چواری جۆزەردانی ١٤٠٤، سامان کەریمی و هاوسەرەکەی فەرزانە ڕەشیدی لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری بانە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوونەوە. هێزەکانی ڕژیم سەرەتا سامان کەریمی لە شەقامێکی شاری بانە دەستبەسەرکرد و پاش هێرشکردنە سەر ماڵی بنەماڵەی ناوبراو، فەرزانە ڕەشیدی هاوسەری ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو.

ڕۆژی یەکشەممە پێنجی گەلاوێژی ١٤٠٤، فەرزانە ڕەشیدی تەمەن ٢٦ ساڵ و خوێندکاری زانکۆی پەیام نوور لە شاری بانە، پاش دوو مانگ دەستبەسەرکران بە کەفالەتی ملیاردێک و ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندانیی ناوەندی سەقز ئازادکرابوو. فەرزانە ڕەشیدی لە سەرەتاکانی پووشپەڕی ١٤٠٤ لە گرتووخانەیەکیی ئەمنی شاری بانە، بۆ زیندانیی ناوەندی سەقز و هاوسەرەکەی سامان کەریمی بۆ زیندانیی ناوەندی بانە گواسترابوویەوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەش بوون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ی آگوست 10 , 2025
خالد ئەحمەدیان، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ برینداربووە. دۆخی سەلامەتی ئەم کۆڵبەرە ناجێگیرە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە پازدەی گەلاوێژی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم […]

بابەتی پەیوەندیدار