مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

ڕەسوڵ فەتحی کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری شاری مەریوان بریندارکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەمە یەکی گەلاوێژی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری شاری مەریوان بە ئاڕاستەی کۆڵبەران تەقەیان کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بریندارکرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “ڕەسوڵ فەتحی” خەڵکی شاری مەریوان بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. ئەم کۆڵبەرە لە کەمەری دا تەقەی ڕاستەوخۆی لێکراوە و بۆ چارەسەرکران بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەورامان؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

ج جولای 25 , 2025
ئەمین گەردی، کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری تەتەی هەورامان کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە یەکی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری تەتەی هەورامان کوژرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “ئەمین گەردی” نزیکەی تەمەن چل ساڵە و خەڵکی […]

بابەتی پەیوەندیدار