بانە؛ کوژرانی دووەم کۆڵبەر لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

میرزا ئەحمەدی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بەهۆئ تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “زڵە”ی شاری بانە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی چوارشەمە ٢٠ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی “زڵە” ی شاری بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “میرزا ئەحمەدی”، تەمەن ٤٣ ساڵە، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە. ناوبراو خەڵکی گوندی “هەنجەنە” ی سەر بە شاری بانەیە. شایەنی باسە کە تەرمی ناوبراو بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی بانە گواستراوەتەوە و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

لەو پێوەندیەدا، بەرەبەیانی سێشەممە، ١٩ ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی “شۆڕش خەرگوشی” تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی گوندی “زاویە جیک” ی سەر بە شاری سەڵماس، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە تەقەی لێکرا و کوژرا.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ زایینی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکران، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی ڕژێم، بەفربارین و بەستەڵەک گیانیان لەدەستداوە، هەنگاونان بەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندارن. لەم کۆی گشتییە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندارن. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندارن، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. هەروەها ٣٠ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ برینداربوونی تازەلاوێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنوور

چ ژانویه 10 , 2024
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانانی سنوور لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، تازەلاوێکی کۆڵبەر برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، تازەلاوێکی١٩ساڵ تەمەن بە ناوی”یووسێف چووپانی” خەڵکی گوندی گەورەقەڵای سەر بە سەقز، بە گوللەی کڵاشینکۆفی پاسەوانانی سنووری ڕژێم لاقی برینداربووە. پێشتر کۆڵبەرنیوز کوژرانی چەندین کۆڵبەری لە ڕێکەوتەکانی١٨،١٩،٢٠ی بەفرانبار […]

You May Like