دیواندەرە؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

محەممەد ساڵحی، هاوڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ خەرمانانی ١٤٠٤، «محەممەد ساڵحی» هاوڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر دووکانی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەوڵی ڕژیم بۆ زاڵبوون بەسەر فەزای پەروەردەیی، دەبێ پووچەڵ بکرێتەوە

پ سپتامبر 18 , 2025
لە سەروبەندی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندندا، پرسی دامەزراندنی فەقێکانی “حەوزەی عیلمییەی قوم” وەک مامۆستای مێژوو، زانستە کۆمەڵایەتییەکان و ئەدەبیاتی فارسی، سەرلەنوێ هاتووەتەوە ناو بەرنامەی کار. یەکەم کاردانەوە بەرامبەر بەم پلانە لەلایەن ئەنجومەنی زانستیی مامۆستایانی زمان و ئەدەبی فارسی و ئەنجومەنەکانی زانستە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکان هاتە ئاراوە. ساڵی ڕابردوو ئەم ئەنجومەنە […]

بابەتی پەیوەندیدار