مەهدی مەجیدی، زیندانیی سیاسی کە ماوەی سزای سێ ساڵ زیندانیی خۆی بە چاودێری پابەندی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی زیندان بەسەربرد، دوێنێ دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی بۆکان نێردرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە سیازدەی ڕەزبەری ١٤٠٤، مەهدی مەجیدی کە ماوەی سزای سێ ساڵ زیندانیی خۆی بە چاودێری پابەندی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی زیندان بەسەربرد، پاش هەڵوەشانەوەی سزای چاودێری ئەلیکترۆنی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی بۆکان نێردرایەوە.
لە حەڤدەی خەرمانانی ١٤٠٤، لقی یەکی دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەپێی داوای دادوەری سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی بۆکان، بڕیاری هەڵوەشانەوەی ئازادیی بە چاودێری پابەندی ئەلیکترۆنی مەهدی مەجیدی دەرکردبوو. ئەم بڕیارە بەهۆی «شارژنەکردنەوەی دەزگاکەی، ڕۆشتنە دەرەوە لە ناوچەی دیاریکراو، کوژاندنەوەی بەردەوامی پابەند و گرنگینەدان بە ئاگادارکردنەوەکان» ئەنجامدراوە.
لە ٢٩ بەفرانباری ١٤٠٣، ئەم زیندانییە سیاسییە پاش بەسەربردنی هەشت مانگ لە ماوەی سزاکەی، بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە چاودێری پابەندی ئەلیکترۆنی بە دووری کیلۆمەترێک لە زیندانیی بۆکان ئازادکرابوو.
سزای زیندانیی مەهدی مەجیدی لە پووشپەڕی ١٤٠٣، لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا پەسەندکراوە. ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ دادگای دووی بۆکان بە چوار ساڵ و هەشت مانگ زیندان سزادرابوو.
مەهدی مەجیدی، لە پازدەی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترایەوە. ناوبراو پاش گواستنەوەی بۆ زیندانیی بۆکان، لە حەوتی بەفرانباری ١٤٠٢ بە کەفالەت لەم زیندانە ئازادکرابوو.